وەزیری پەروەردە: قەرەبووی خوێندکاران دەکرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سزای هیچ مامۆستایەک نەدراوە و پشتگیری خۆمان بۆ مامۆستایان دووپات کردەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، ئێمە داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانمان کردووە وەک ئەرکێکی دڵسۆزانە و لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی ڕادەبینین بۆ ئەوەی زیانەکان قووڵتر نەبنەوە و خوێندکاران زەرەرمەند نەبن، بەڵام هیچ کەسێکمان سزا نەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە، مامۆستایانی ئێمە زیانیان بەرکەوتووە و ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، بۆیە پشتگیری داواکارییەکانیانین و کار بۆ دابینکردنی شایستەکانیان دەکەین، هەر کات شایستە داراییەکانی هەرێم بگات، شایستە داراییەکانی مامۆستایانیش دابەش دەکرێت.

سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیش وتی، ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا نەهاتایە پێش ئەوا دەمێک بوو داواکارییەکانیان جێبەجێ کرا بوو، چونکە ڕێکارەکانمان تەواو کرد بوو، لە ئێستاشدا هەر کات بودجە جێبەجێ کرا، ئەوا داواکارییەکانی ئەوانیش جێبەجێ دەبێت.

هاوکات دڵنیاییدا بە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ کە بەشێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کە درەنگ کەوتوون لە پرۆگرامی خوێندن، یاخود تا ئێستا دەستیان نەکردووەتەوە بە خوێندن کە ماف و بەرژەوەندییەکانیان نافەوتێت و قەرەبوویان بۆ دەکرێتەوە.

ر.س

Comments are closed.