ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە سەدان پیاو بۆ پشتیوانی لە ژنان لە ناوچەی فورات ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
پیاوان و ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر، پارتەکانی دەڤەری فورات بە دروشمی “دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و داگیرکارییەک، ژنان، ژیان ئازادییە” لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ، بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.
لە چوارچێوەی ڕێپێوانەکەدا ئەحمەد خۆجە، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە وتەیەکدا وتی: ئەم ڕۆژە بۆ ژنان زۆر گرنگە هەژموونی دەسەڵاتی پیاوسالاری شکاند، پاشان ژنان بەرەو ئازادی و کۆمەڵگەیەکی ئازاد ڕێپێوانیان کرد.
باسی لەوەش کرد، لە سایەی فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە گرنگییەکی زۆری بە ژناندا، ژنان ئازاد کران و لە ئەنجامدا بەشدارییان لە بنیاتنانی کۆمەڵگا و پاراستنی وڵاتەکەیان کرد و بەردەوام بوو، پێویستە ژنان ئەم دەرفەتە مێژووی یە بقۆزنەوە کە ڕێبەر ئۆجالان پێی بەخشیون.
ئاماژەی بەوەدا، کە لە پرۆسەی خەباتی ئێستادا پێویستە کاری زیاتر بکرێت، چونکە تەنیا بە ئازادی ژنان، ئێمە ئازادین، ئێمە زۆر باش دەزانین کە ژن لە ڕووی فیکری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە چەوساوەتەوە، دەبێت خەبات بکەین تا کۆیلایەتی ٥پێنج هەزار ساڵە تێکشکێنین و بەرەو ئازادی هەنگاو بنێین.
دوابەدوای ئەوە گرووپی تاکە شەهیدی ناوەندی ڕۆشنبیری ناوچەی فورات شانۆگەرییەکی پەیوەست بە توندوتیژی دژی ژنان پێشکەش کرد و کۆتایی بە ڕێپێوانەکە هێنرا.
ر.س
Comments are closed.