نمایشەکانی خولی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک کۆتایی هات

کەرکووک

لە سێیەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک، سەرجەم شانۆکان نمایشکران، کە تایبەت بوو بە شانۆی زانکۆکان،

زیاتر نمایشەکان خۆیان لە پاراستنی ژنان و شکۆی وڵات و ڕۆشنبیریدا دەبینییەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نمایشەکانی سێیەمین ڕۆژی خولی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە کەرکووک، لە زانکۆیەکی ئەهلی شارەکە بەڕێوەچوو، سەرجەم شانۆکانی فێستیڤاڵ کۆتایی هات کە زۆرینەی شانۆکان تایبەت بوو بە بەشی زانکۆکان.

شانۆکانی ئەمڕۆ بریتی بوون لە شانۆی زەنگ، نمایشێکی زانکۆی سەڵاحەدین بوو لە هەولێر، باسی لە ئیرادە و هێزی ژنان دەکرد، لە دژی ئەو زوڵم و ستەمانەی ئەنجام دەدرێت، نمایشێکی دیکە لە زانکۆی بەسرە بەشدارییان کردبوو بە ناوی “نەخاسە”، باسی لە قوربانیانی جەنگ و سەپاندنی حکومی دیکتاتۆری دەکرد، پاشان شانۆی “تەپەدۆز” یەکێکی دیکە بوو لە نمایشەکان باسی لە ئەفسانەی خوداکان دەکرد لە کۆندا، هەروەها شانۆی گرووپی شانۆی ڕوو بەند، لە کفرییەوە بەشداربوون، بە شانۆی “ماسک”، زیاتر هاندانێک بوو بۆ گەنجان تا لە خواردنەوە کحولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان خۆیان بە دوور بگرن، هەمان کات گرنگی بە تەندروستی خۆیان و پاراستنی ژینگەش بدەن.

بڕیارە کۆڕی ناساندنی دوو کتێبی شانۆی ئەنجام بدرێت لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک، پاشان پانێڵێک بۆ هەشت شانۆکار ئەنجام بدرێت لە بارەی ڕێبازە شانۆییەکان بە سەرجەم بەشەکانی شانۆوە، هەروەها دوای کاتژمێر ٨ـی ئەمشەو، لیژنەی دادوەری خەڵات بە سەر گرووپ و نواندنکاران لە سەر ئاستی جیاواز دەبەخشێت.

ر.س

Comments are closed.