ناوەندی هەواڵەکان
لە ئاکامی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەی گەمارۆدراو، کە لە ٤٦یەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە و ژمارەیەک فەلەستینی کوژران و برینداربوون.
کەناڵی وەفای فەلەستینی بڵاوی کردەوە، قوتابخانەیەک لە ناوچەی فالوجا لە ڕۆژئاوای کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەزە کە ژمارەیەک ئاوارە تێیدا نیشتەجێ بوون، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە و قوربانی هەیە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی وەفا بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، قوتابخانەیەکیان لە ناوچەی فالوجا کە ژمارەیەک ئاوارەی تێیدا نیشتەجێبوون، بۆردوومان کردووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک ئاوارە کوژراون و برینداربوون کە لەنێویاندا، ژمارەیەک منداڵ و ئافرەت هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئاکامی بۆردوومانکردنی نۆ خانوو لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەزە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەلەستینی کوژراون و برینداربوون.
باسی لەوەش کردووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک هێڵی پەیوەندییەکان لە باکووری کەرتی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون و بەو هۆیەوە هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە تەواوی لە شاری غەزە و باکووری کەرتی غەزە پچڕاوە و نەتوانراوە ئاماری نوێی بۆردوومانەکانی سەر ئەو قوتابخانەیە ئاشکرا بکرێت.
ر.س
Comments are closed.