ناوەندی هەواڵەکان
مانگی سووری عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەزە کراوە.
مانگی سووری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری ڕەوانەی کەرتی غەزە کردووە کە ماوەی ٤٦ ڕۆژە، ڕووبەڕووی هێرشی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە.
مانگی سووری عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی خۆراک و فریاگوزاری لە ڕێگای فڕۆکەکانی سەر بە سوپای عێراق ڕەوانەی شاری عەریش لە میسر کراون.
باسی لەوەش کردووە، کە یارمەتییەکان لە شاری عەریش ڕادەستی مانگی سووری فەلەستینی دەکرێن، بۆ ئەوەی بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەزە دابەش بکرێن.
لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی مرۆیی بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە خەڵکی فەلەستین ڕووبەڕووی بووەتە، دەست پێکردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.
ر.س
Comments are closed.