نیشانە سەرەکییەکانی دڕانی پەردەی گوێ کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، دڕانى پەردەى گوێ چەند نیشانەیەکى سەرەکى هەیە لەوانەش هەستکردن بە ئازارێکى زۆر لە گوێدا، تواناى بیستن تێک دەچێت، خوێن لە گوێ دێت، گوێ دەزرنگێتەوە و هەستکردن بە سەرگێژخواردن.

دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕى نەشتەرگەرى نەخۆشییەکانى، قوڕگ، گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە نیشانە سەرەکییەکانی دڕانی پەردەی گوێ دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

نیشانە سەرەکییەکانی دڕانی پەردەی گوێ کامانەن؟

یەکەم– هەستکردن بە ئازارێکى زۆر لە گوێدا.

دووەم– تواناى بیستن تێک دەچێت.

سێیەم– خوێن لە گوێ دێت.

چوارەم– گوێ دەزرنگێتەوە.

پێنجەم– هەستکردن بە سەرگێژخواردن.

ئـ.م

Comments are closed.