ڕۆژەڤ

  • ئەمڕۆ ٤٥ــەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکەیە و لە جیهان و کوردستان ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێت.
  • کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ئەنجوومەنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات.
  • لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی، کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ ڕێکخراوى سید فاوندەیشن و زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێکی هوشیارکردنەوە ئەنجامدەدەن لە هۆڵی مستەفا زەڵمی.
  • کاتژمێر ١١ى ئەمڕۆ شانۆى شەقام لە شارۆچکەى دەربەندیخان ئەنجام دەدرێت.
  • گرووپی پاراستنی خێزان کاتژمێر ١١ سەرلەبەیانی لە میانەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان چالاکییەک ئەنجام دەدەین لە نەخۆشخانەی کیمیاباران.
  • کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەدەچێت.
  • دامەزراوەى هیوا فاوەندەیشن پانێڵێک تایبەت بە کێشە ژینگەییەکان لە کەمپی زانکۆی کۆمار لە شاری سلێمانی کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدات.
  • کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگا، ئاژەڵدۆستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن، لە بەرامبەر خراپی ڕەوشی ناو هەر دوو شەڵتەری سەگە بێ لانەکانی هەولێر و سلێمانی.
  • ماوەی ٣٤ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە.
  • گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
  • کەمپینى ئازادى جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە جیهان درێژەى هەیە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بەردەوامە.
  • چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە.
  • بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە.
  • ئەمڕۆ شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.

Comments are closed.