ڕۆژەڤ

  • بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان لە چوارچێوەی هەڵمەتی (١٦) ڕۆژەی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بە هاوكاری ڕێكخراوی (UNFPA) هەڵدەسێت بە سازدانی پانێڵێك لە ژێر ناونیشانی ( پێكەوە ڕێگری دەكەین لە توندوتیژیی دژی كچان و ژنان) پێشكەشكردنی ( حاكم كامەران رەسوڵ ) لە هۆڵی دیوانی پارێزگا کاتژمێر ١٠ی بەیانی .
  • زانکۆی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کەمئەندامان بە درووشــمی (ئاشتی لە بابەتەوە بۆ پێویستی ڕاکردنێکی مــاوە درێـــژ ئەنجامدەدات، لە شارەدێى سیروانەوە بۆ یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە کاتژێر ( ٩ ) سەرلەبەیانی.
  • کاتژمێر ١٠ی بەیانى تەرمی هونەرمەند تاهیر خەلیلی لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلییەوە بۆ گۆڕستانی بەکرەجۆ بەڕێ دەکرێت.
  • بایکۆت و ناڕەزایەتى و مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ بۆ داواکردنى مافەکانیان بەردەوامە.
  • هەڵمەتى ١٦ ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان.
  • ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
  • گۆشەگیرىی سەر ڕێبەر ئۆجالان درێژەى هەیە و چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
  • هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانى ئازادی دژ بەو داگیرکارییانە.
  • چالاکیەکان لە جیهان و کوردستان بەهۆى دامەزراندنى ساڵیادى پەکەکە بەردەوامە.
  • بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بەردەوامە.
  • ئەمڕۆ ٣٥ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە تێدەپەڕێت.
  • پێشانگاى نێودەوڵەتى کتێب لە سلێمانى درێژەى هەیە.

Comments are closed.