ڕۆژەڤ

  • کاتژمێر ١٠ـی بەیانی بەشی زمانی کوردیی بنەڕەت لە گەرمیان چالاکیی ( جریوەی پایز ) پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێت.
  • کاتژمێر ١٠ـی بەیانی شاندێکى ژنانی ئەندام پەرلەمان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی دەکەن و کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ یەکێتی ژنان کۆدەبنەوە لە بارەگای یەکێتی ژنان، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئێوارە سەردانی رێکخراوی رژاک دەکەن.
  • ماوەی ٣٦ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە.
  • گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
  • کەمپینى ئازادى جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە جیهان درێژەى هەیە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بەردەوامە و لە ئێستادا هێرشەکان زیاتر بووە و لە بەرامبەردا گەریلاکان بەرخودانى مێژووى دەکەن.
  • چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە.
  • بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە.
  • چالاکییەکان لە کوردستان و جیهان بەهۆى ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە بەردەوامە.
  • زیاتر لە ٧٥ ڕۆژە بایکۆتى مامۆستان درێژەى هەیە.

Comments are closed.