چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو ژنانەی پێشتر مناڵیان لەبارچووە

ناوەندی هەواڵەکان

دکتۆر گوڵان عەلی تۆفیق پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی دەڵێت: ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وەرزش بکە چونکە جەستەیەکی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ دووگیانی و دەتپارێزێت لە لەبارچوونی کۆرپەلە.

دکتۆر گوڵان عەلی تۆفیق پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی باس لە چەند ڕێنماییەک دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە پێشتر منداڵیان لەبار چووە.

ئەو پزیشکە دەڵێت: خواردنی هەمەچەشنە و تەندرووست بخۆو ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وەرزش بکە، چونکە جەستەیەکی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ دووگیانی و دەتپارێزێت لە لەبارچوونی کۆرپەلە.

ڕێنماییەکانی دکتۆر گوڵان عەلی بەم جۆرەیە:

لەبارچوونی کۆرپەلە واتە مردنی کۆرپەلە و عادەتەن پێش هەفتەی بیستەم ڕوودەدات، لەم بابەتەدا باسی چەند خاڵێک دەکەین کە لەبارچوونی کۆرپەلە کەم دەکەنەوە.

  • خواردنی هەمەچەشنە و تەندرووست بخۆ، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ڕۆژانە وەرزش بکە، چونکە جەستەیەکی تەندرووست زۆر گرنگە بۆ دووگیانی و دەتپارێزێت لە لە بارچوونی کۆرپەلە.
  • پێش دووگیانی بە چەند مانگێک فۆلید ئەسید یان مەڵتی ڤیتامین بەکاربهێنە کە بە شێوەی سەپڵیمێنت هەیە و تایبەتە بە پێش دووگیانی و کاتی دووگیانی.
  • هەر حاڵەت و نەخۆشییەکت، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت باسی بکەیت چ نەخۆشی ژنانە یاخود نەخۆشییە درێژخایەنەکان یان هەوکردن، تەنانەت ئەگەر مەترسی توشبوونت هەیە بە نەخۆشییە درمییە سێکسییە گواستراوەکان دەبێت پشکنین ئەنجام بدەیت.
  • کەم خواردنەوەی کافایین و ئەلکهوڵ، پێویستە بە تەواوی واز لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان بهێنرێت.
  • لەگەڵ پزیشکەکەت هەمیشە لە پەیوەندیدابە و بە پێی ئەو خشتە و کاتانەى بۆت دانراوە، سەردانی ڕێکوپێک ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی کاری پێویستت بۆ ئەنجام بدات، بۆ دووگیانبوونێکی سەلامەت و دووربوون لە لەبارچوون.

هـ.ح

Comments are closed.