ڕۆژەڤ

-ئەمڕۆ سەردانی شاندی ژنانی باكووری كوردستان بەردەوامی دەبێت و كاتژمێر ١٠ بەیانی سەردانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەكەن.

-گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر بە هاوكاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، مەراسیمێك بۆ بڵاوكردنەوە و ناساندنی هەردوو كتێبی ئەدەبی (پردی نێوان دوو كولتوور، لەگەڵ ئەلیف شەفەق) بۆ وەرگێڕ عەزیز ڕەئوف، کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ساز دەكات.

-ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانى قوربانیانى چەکى کیماییە

-ئەمڕۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

‎ -ماوەی ٣٧ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە

-گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

-کەمپینى ئازادى جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە جیهان درێژەى هەیە.

-هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بەردەوامە.

-چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوامە.

-بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە

-هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە.

-زیاتر لە ٧٦ ڕۆژە بایکۆتى مامۆستان درێژەى هەیە.

Comments are closed.