هێنری كێسنجەر كۆچی دوایی كرد

ناوەندی هەواڵەكان

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا، هێنری كێسنجەر لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا كۆچیی دوایی كرد.

ئەمڕۆ، خانەوادەی كێسنجەر هەواڵی كۆچیی دوایی وەزیری پێشووی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایان لە ماڵەكەی خۆی بڵاو كردەوە.

هێنری كێسنجەر سەدەیەك بەر لە ئێستا لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە بنەماڵەیەكی جوولەكە لەدایكبووە، یەكێك بووە لەو جووانەی لە دەستی كۆمەڵكووژی ئەدۆڵف هیتلەر ڕزگاری بووە.

لەماوەی دوو خولی سەرۆكایەتی ئەمریكا، پۆستی هەستیاری پێدراوە، هەم بە تاوانباری جەنگ ناوی دەهێنرا و لەلایەكی دیكەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

بڕیارە لە نیوۆرك بە مەراسیمێكی تایبەت بەخاك بسپێردرێت.

ب. هـ

Comments are closed.