خواردنى پیسبوو بە بەکتریا تووشى ئەم نەخۆشییانەت دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر زاگرۆز غەفور دەڵێت، ئەگەر خواردنێک بخورێت، کە پیس بووبێ بە بەکتریا ئەوا چەند نەخۆشییەکتان تێدا دەردەکەوێت، کە ئەمانەن ڕشانەوە، ئازارى ناوسک، سکچوون، تا، دڵ تێکەڵ هاتن و نەمانى حەزى خواردن.

دکتۆر زاگرۆز غەفور، پسپۆڕى ‌نەخۆشییەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ لە نووسینێکدا ئەو نەخۆشییانە دەکات، کە بەهۆى خواردنى پیسبوو بە بەکتریا توشى هاوڵاتییان دەبێت و دەقەکەشى بەمجۆرەیە:-

بەهۆى خواردنى پیسبوو بە بەکتریا تووشى ئەم نەخۆشییانە دەبن:-

یەکەم– ڕشانەوە

دووەم– ئازاری ناوسک

سێیەم– سکچوون

چوارەم– تا

پێنجەم -دڵ تێکهەڵاتن

شەشەم– نەمانی حەزی خورادن

ئەم نیشانانە دوای کاتژمێرێک یا زیاتر درووست دەبن و دەکرێ خۆیان باش ببن لە چەند ڕۆژێکدا، ئەگەر جۆری بەکتریاکە مەترسیدار بێت ئەوا نیشانەکان توند و زیاتر دەخایەنن و پێویستت بە نەخۆشخانە دەبێت بە پەلە.

ئ.م

Comments are closed.