ناساندن بۆ دوو کتێبی وەرگێڕ عەزیز ڕەئووف کرا

سلێمانی

ئەمڕۆ ناساندن بۆ هەر دوو کتێبی (پردی نێوان دوو کولتوور، لەگەڵ ئەلیف شەفیق)، لە وەرگێڕانی عەزیز ڕەئووف، لە ناوەندی کتێبخانەی جەمال عیرفان کرا و بڵاو کرایەوە.

ئەمڕۆ لە ناوەندی جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، گرووپی هاوڕێیانی خوێنەر بە هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، ناساندنی بۆ دوو کتێبی وەرگێڕ عەزیز ڕەئووف کراو بڵاویان کردەوە.

کتێبەکان لە لایەن شاخەوان سدیق، ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی، ناساندنی بۆ کرا و وتی: ئەم دوو کتێبە بەرهەمی کاری ڕۆژنامەنووسی ئەدەبییە، کە بەشێکی گرنگی گواستنەوەی تێڕوانین و دیدی نووسەران دەگوازێتەوە بۆ ئێمە، وەرگێڕانی ئەم دوو کتێبە هیچی کەمتر نییە نووسینەوەیان لەلایەن ڕۆماننووسەکانەوە.

وتیشی: خوێندنەوەی ئەم دوو کتێبە زۆر گرنگن بۆ ئێمە، چونکە ئەو دوو نووسەرە هەوڵی باشیان بۆ پرسی کورد داوە، کاتێک دەیانخوێنیتەوە بەهۆی زمان پاراویی و جوان نووسی وەرگێڕەوە ناتەوێت لە کتێبەکە دوور بکەویتەوە.

عەزیز ڕەئووف

پاشان عەزیز ڕەئووف، وەرگێڕی هەر دوو کتێبەکە، ڕەخنەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرامبەر بە گرنگی نەدان بە بابەتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گرت و وتی: لە سەردەمێکداین کە سەردەمی پووچ گەراییە، ئەگەر خەریکی شەڕ ببووینایە هەموو کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێرە ئامادە دەبوون، بەڵام ئەگەر بابەتێکی گرنگ ساز دەدرێت، تەنیا یەک کەناڵی ڕاگەیاندن (ڕۆژنیوز) ئامادەی ڕووماڵکردنی دەبن.

پاشان باسی لە هۆکاری وەرگێڕانی ئەو دوو کتێبە کرد و وتی: زۆربەی ئەو ڕۆمانانەی ئۆران پامۆک و ئەلیف شەفیقکە دەیخوێنیتەوە نهێنی دیکەت دەست دەکەوێت، لەبەردەم دوو نووسەرداین پرسیاری جددییان لە ناسنامەی تورکی و عوسمانی هەیە، ڕەخنە دەگرن ئەگەر نووسینەکانیان بخوێنینەوە پرسیاریان لەسەر پرسی ژن و گەلی کورد هەیە لە تورکیادا.

ر.س

 

Comments are closed.