ئەو خۆراکانەى توانای بینینی چاو بەرزدەکەنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دكتۆر ئیما دێربیشایر، پسپۆڕی خۆراكی تەندرووستی گشتیی باس لە چەند خۆراکێک دەکات كە توانای بینینی چاوەکان بەهێزتر دەکات و پێویستە لە خواردنەکاندا گرنگی تەواویان پێ بدرێت، بۆ ئەوەى چاوێکی بەهێز و ساغمان هەبێت.

دکتۆر ئیما دێر بیشایر دەڵێت: ئەو خواردنانەى کە گەڵادارن، وەک تور و سیپیناخ و کەلەرم و جۆرەکانى تر چاو بەهێز دەکەن، هەروەها خواردنەکانى دیکەى وەک تەماتە، پەتاتەی شیرین، بڕۆكلی، كولەكە و بیبەر، هەموو ئەمانە سەرچاوەى چەندین ڤیتامینن کە تیژی و بەهێزی دەدەن بە چاو.

ئەو دکتۆرە باسی لەوەش کردووە، ئەم خۆرانە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی تۆڕی چاو خانەکانی چاو، هەروەها ئەو مادانە تیشكی سەروو بنەوشەیی زیانبەخش لە خۆرەوە هەڵدەمژێت و خانەكان لە زیانەكانی خۆر دەپارێزێت.

-سەوزەی گەڵادار وەكو توور و سپێناخ و كەلەرم.

-خواردنەکانى وەک تەماتە، پەتاتەی شیرین، بڕۆكلی، كولەكە و بیبەری رەنگ پرتەقاڵی.

-جگەر و دانەوێڵە

– بەرهەمە شیرەمەنییەكان و پەلەوەرییەكان.

-شیری تەواو و هێلكە و گێزەر.

-گۆشتی سوور و خواردنە دەریاییەكان.

– زەیتی گوڵەبەڕۆژە، تۆوی گوڵەبەڕۆژە.

– بادەم، فستەق

هـ.ح

Comments are closed.