بناری قەندیل
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە نزمی بەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و پشدەردا دەسووڕێتەوە و هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیلیش دەڵێت” فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کردووە”.
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە بناری قەندیلیان بۆردوومان کردەوە و دەنگی فڕۆکەش لە سنوورەکە بە ئاشکرا دەبیسترێت.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و پشدەردا دەسوورێتەوە و بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت زەرەر و زیانەکانی چین.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دەنگی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و دەڤەری پشدەردا دەبیسترێت.
ر.س
Comments are closed.