“ئەمشەو حەماس تەلئەبیب بۆردوومان دەکات”

ناوەندی هەواڵەکان

لیواکانی قەسامی سەر بە بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ڕێگەی ژمارەیەک مووشەکەوە شاری تەلئەبیبی ئیسرائیلیان بۆردوومان کردەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییەش وەک وەڵامێکە بۆ ئەو بۆردوومانانەی ئیسرائیل کە بە هۆیەوە ١٠٠ هاووڵاتی فەلەستینی گیانیان لەدەستدا.

دوای ڕاگەیەنراوەکەی بزووتنەوەی حەماس، لە ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل و بە تایبەتی لە تەلئەبیب زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە و چاوەڕوانی هاتنی مووشەکەکانی حەماسن.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوەی تایبەت بە ئەگەری کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکانی حەماس لە تەلئەبیب پێکراوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ململانێ جەنگییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس، یەکەمین جارە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانەی ئیسرائیل لێ بدرێت.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند، تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی ئاگربەست، ئیسرائیل دەستی کردەوە بە بۆردوومانە ئاسمانی و زەمینییەکانی و بە هۆیەوە، ١٠٠ هاووڵاتی فەلەستینی کوژراون.

ر.س

Comments are closed.