نرخی نەوت دابەزى و بەهاى زێر بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی تێكساس و برێنت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و نرخى یەك ئۆنسە زێر بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

تا دێت ناجێگیری لە نرخی نەوت و دراوەكان و زێر بەردەوامی هەیە، بڕیاریشە بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت سەرەتای ئەمساڵ كۆبوونەوەی لوتكەی ئابووری ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا بەراورد بە دوێنێ بە بڕى یەك دۆلار و ٨٥ سەنت دابەزیوە.

لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە ٧٤ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بە بڕێکى کەم دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بۆ ئەمڕۆ، نرخی یەك ئۆنسە زێر بە دوو هەزار و ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٥٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.

ب.هـ

Comments are closed.