دۆخى کەشوهەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور.

لەبارەی دۆخى کەشوهەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو، کەشناسى هەرێم زانیاری نوێی بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٢ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٤ پلەیە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێک پەڵە هەور.

ئـ.م

Comments are closed.