نوێترین دیمەنی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی دژى سوپاى تورک بڵاو کرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

گەریلا تیڤی دیمەنێکی نوێی چالاکی بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٩ـی تشرینى دووەمی ڕابردوو لە هەرێمى خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجام دراوە و تێییدا دوو داگیرکەر سزا دران.

ئەمڕۆ گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکییەکى نوێی گەریلاکانى ئازادیی، دژى سوپای داگیرکەری تورکى، لە هەرێمى خواکورک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژى ٩ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ لە هەرێمى خواکورک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر هێزەکانى یەژاستار چالاکییان ئەنجامدا .

باس لەوەش کراوە، لە میانەى ئەنجامدانى ئەو چالاکییەى هێزەکانى یەژاستار دژى سوپاى تورک دوو داگیرکەر سزادران.

ئـ.م

Comments are closed.