لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٨٤ کەس لە غەزە کوژراون

ناوەندى هەواڵەکان

وەزارەتى تەندرووستى فەڵەستین بڵاوى کردەوە، لەدوای کۆتاییھاتنی ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ١٨٤ کەس لە کەرتی غەزە کوژراون و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.

دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی ھات، شەڕ لە نێوان ھەردوولا دەستی پێ کردەوە و سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، شەڕیان لە دژی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە دەست پێ کردووەتەوە، چونکە حەماس مووشەکی ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کردووە.

دواى کۆتایهاتنى ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل مووشەک و ھاوەنی ئاڕاستەی ماڵی ھاوڵاتییان کردووە لە خۆرئاوای غەزە.

وەزارەتى تەندرووستى فەڵەستین بڵاوى کردەوە، لە دوای کۆتاییھاتنی ئاگربەستەکە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا بەھۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە ١٨٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش برینداربوون.

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەزە حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو، كە لە ٢٤ی مانگى ڕابردووەوە دەستی پێ كرد و دووجار درێژكرایەوە، سەرلەبەیانی ١ى ئەم مانگە ئاگربەستەکە كۆتایی هات، دوای ئەوەی هیچ لایەك ئامادە نەبوون ڕێککەوتن درێژکەنەوە.

ئـ.م

Comments are closed.