هەپەگە: بەهۆى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک زیان بە هێزەکانمان نەگەیشتووە

ناوەندى هەواڵەکان

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە ڕۆژى ٣٠ تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەمى ئەمساڵ، گوندەکانی هەرێمی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا، ٣٩ جار لەلایەن سوپای تورکەوە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کراون، دەشڵێن، بەهۆى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک زیان بە هێزەکانمان نەگەشتووە.

 هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان لە دژى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک و هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر گۆڕەپانەکانى بەرخودان ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ڕۆژى ٣٠ تشرینی دووەم و ١ ی کانوونی یەکەمى ئەمساڵ، گوندەکانی هەرێمی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی گەریلا، ٣٩ جار لەلایەن سوپای تورکەوە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر گؤرەپانەکانى بەرخودان هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلامان نەگەیشتووە، بەڵام باغ و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی گەلی هەرێمەکەمان زیانیان بەرکەوتووە.

ئ.م

Comments are closed.