لە فەڕەنسا ٤٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

ناوەندى هەواڵەکان

لە شارى پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا، ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا و تێیدا لەسەر ناوی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا – جەدەکە-فە، شاهین پۆڵات، وتى، ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە بوونە هۆکاری ژیانەوەی گەلی کورد، کە پێشتر حیسابی بۆ نەدەکرا.

بە مەبەستى بەرز ڕاگرتنى ٤٥ ــەمین ساڵیادى پەکەکە سەدان کوردستانیی لە هۆڵی ڤینۆس لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبوونەوە و هۆڵەکە بە ئاڵای پەکەکە و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی کوردستان ڕازێنرایەوە.

سەرەتاى چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەرز ڕاگیرا و ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

شاهین پۆڵات لەسەر ناوی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا – جەدەکە-فە، ڕایگەیاند، ڕێبەر ئۆجالان و پەکەکە بوونە هۆکاری ژیانەوەی گەلی کورد، کە پێشتر حیسابی بۆ نەدەکرا.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندانی وەک فارقین ئازاد، مەنال، سیلبۆس و تاری و هۆزان مەعروف بە وتنى چەندین گۆرانى بەشدارى ئاهەنگەکە بوون.

ئـ.م

Comments are closed.