هۆکارەکانى تووشبوون بە ئایدز چین و چۆن دەگوازرێنەوە بۆ کەسێکى دیکە؟

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر بڵاوى کردەوە، نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری جەستە، کە بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، دەشڵێن: لە ڕێگەى وەرگرتنى خوێنى کەسى توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکى دیکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر، لەبارەى هۆکارەکانى تووشبوون بە ئایدز و چۆنێتى گواستنەوەى بۆ کەسێکى دیکە و ڕێگاکانى خۆپاراستن لێى ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

نەخۆشى ئایدز چییە؟

نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری جەستە، کە بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.

هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە چین؟

یەکەم– له ‌ڕێگه‌ی وەرگرتنی خوێنی توشبوو به‌ ڤایرۆسه‌که‌.

دووەم– له‌ ڕێگه‌ی برینه‌وه واته‌ به‌هۆی ئه‌و برینانه‌ی، که‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌که‌وه‌ درووستبوون.

سێیەم– له‌ ڕێگه‌ی ئەنجامدانی سێکس.

چوارەم– ئه‌و ئامێرانه‌ی، که‌ بۆ کوتان یان تاتۆ به‌کاردێن هۆکارن بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە.

پێنجەم– له‌ ڕێگه‌ی دایکه‌وه‌ بۆ کۆرپه‌لەکه‌ی ده‌گوێزرێته‌وه‌.

ڕێگاکانى خۆپاڕاستن لە ئایدز کامانەن؟

یەکەم– بەکارنەهێنانی گوێزان یان فڵچەی ددانی کەسێکی دیکە.

دووەم– بەکارنەهێانی دەرزی بە هاوبەشی لەگەڵ خەڵکی دیکە.

ئ.م

Comments are closed.