خانەوادەی جیهان تەها: ئامانج لە تیرۆركردنی جیهان بێدەنگكردنی كەسانی دیكەیە

ناوەندی هەواڵەکان

یەكێك لە ئەندامانى خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها ئاماژە بەوە دەكات، یەكێك لەو ئامانجانەی مامۆستا جیهان تەهای پێ تیرۆركرا، بێدەنگكردنی كەسانی دیكەیە.

لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە ئاژانسی ڕۆژنیوز، پەری تاهیر یەكێك لە خانەوادەی مامۆستا جیهان چەند نهێنییەك لەبارەی ژیانی جیهان تەها باس دەكات.

پەری باسی لەوە كرد: ئێمە گومانمان لە سەدا سەد هەیە پلان بۆ تیرۆركردنی جیهان تەها دانراوە و جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی بە هەل زانراوە و بۆیە تیرۆركراوە.

وتیشی: دەسەڵات دوو ئامانجی لە تیرۆركردنی مامۆستا جیهان تەها هەبووە، یەكەم بۆ بێدەنگكردنی كەسانی دیكەیە بەو ئامانجەی ئەگەر ڕەخنە بگرن بەو شێوەیەتان بەسەردێت.

ئاماژەی بەوەش كرد: بۆیە تۆمەتی خۆكوشتنی بۆ هەڵبەستووە، بۆ ئەوەی ئێمە هیچ لەبارەیەوە نەڵێین.

دەقی چاوپێكەوتنە ڤیدیۆییەكە سبەی یەكشەممە لە ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاودەكرێتەوە.

ش.ئـ

Comments are closed.