داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق هەشت ملیار و ٥١٢ ملیۆن دۆلار بووە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی ڕابردووی نەوتی عێراقی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، زیاترە لە ١٠٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا، ١٠٢ملیۆن و ٩٧٥ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەش هەشت ملیار و ٥١٢ ملیۆن دۆلار بووە، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠١ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی ئوردن ١٧٢ هەزار و ٣٨٣ بەرمیل نەوت بووە، ڕێژەی ئەو نەوتەی لە کێڵگەکانی گەیارەوە هەناردەکراوە یەک ملیۆن و ٣٨ هەزار بەرمیل بووە.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوەش کراوە، ڕێژەی هەناردەی نەوتی ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار بووە، نرخی هەر بەرمیلە نەوتێکیش ٨٢. ٦٦ دۆلار بووە.

ر.س

Comments are closed.