دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوێکی لە یاسا هەڵهاتووی لە بازیان دەستگیر کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵهاتووی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی بازیان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (مەریوان کەریم تۆفیق) بە پێی ماددەی ١٥ی چەک دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق) بە پێی ماددەی ١٥ی چەک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و لە کاتی دەستگیرکردنی ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە.

ئاماژەیان بەوە داوە، ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباری لە یاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق) دەستگیر کرا، لە شارۆچکەی بازیان، دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ لە شارەدێی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاووڵاتییانی سنوورەکە.

ڕاشیگەیاندووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بەپێی ماددەی ١٥ی چەک فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکرا و پاش گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوە و تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق) هەڵهات.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە، لە شارۆچکەی بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیر کرا، ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە و ڕابردووی تاوان و تەقەکردن و ڕفاندنی هەیە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوام دەبن.

ر.س

Comments are closed.