ئەمشەو ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان کرا

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمشەو هەر یەک لە شارەکانی منبج، عەفرین، حەسەکێ و زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردوومان کران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئاژانسی هەواڵەکانی ئانهاوە بڵاو کراوەتەوە، سوپای تورکی داگیرکەر بە یارمەتی چەتەکانی گوندەکانی عەرەب حەسەن و یلانلی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای مەنبەجیان بە هاوەنی جۆری (ئۆبوس) بۆردوومان کردووە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە تانک گوندی شێوارخای ناوچەی شێرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات و لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی وهێلا عەرەبان، وهێلا کوردان و بوبەی ناوچەی زڕگانی کانتۆنی حەسەکە بە چڕی بۆردوومان دەکات.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە زیانەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ر.س

Comments are closed.