ڕۆژەڤ

– یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی سلێمانی کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ کۆڕێک بۆ نووسەر و دیبلۆماتکار د.یاسین ڕەئووف ناسراو بە (مەلا یاسین) ڕێکدەخات، بە ناونیشانی ” هەرێمی کوردستان؛ چی ماوە چی نەماوە لە هەیوان و تاق و ژوور؟!”.

– کاتژمێر ١٠ـی بەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن مامۆستایانی ناڕازییەوە بەڕێوەدەچێت.

– تیمی شانۆیی لەڕێ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان لە گەرمیان  شانۆیی “حیکایەتی خوانێک” کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە کەمپی زانکۆی گەرمیان نمایش دەکرێت.

– ماوەی ٤٠ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە.

– گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە و لە ئێستاشدا کەمپینى ئازادى جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە جیهان درێژەى هەیە.

– هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا و باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامە.

– چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە.

– بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.

– شاندێکى سەربازى ئێران لە عێراقن.

– شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە.

– جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراین درێژەى هەیە.

– سەردانى شاندى ژنانى باکوور بۆ لاى لایەنەکان و ڕێکخراوەکان بەردەوامە.

Comments are closed.