سلێمانی
شاندێک لە ژنانی باکووری کوردستان، کە پێکدێن لە چەند ئەندام پەرلەمانێکی هەدەپ و ڕێکخراوی ژنان، سەردانی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، باسیان لە بەرەوپێشنەچوونی ژنان کرد بەهۆی حزبە سیاسییەکانەوە.
ئەمڕۆ، شاندێکی ژنانی باکووری کورستان، کە پێکدێت لە چەند ئەندام پەرلەمانێکى هەدەپ و ڕێکخراوێکی ژنان، لە درێژەی سەردانەکەیاندا، سەردانی ژنانی زەحمەتکێشانی کورستان-یان لە شاری سلێمانی کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
شاندەکەى باکوورى کوردستان پێکدێت لە هەریەک (سەباحەت ئەردۆغان، ئەندام پەرلەمان لە شاری سێرت، عەدالەت فیدان، هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، گوڵبەهار گوزەل، بەرپرسی ڕێکخراوی ژن، نەسلیهان ئاجەر، ئەندامی کۆنگرەی گەلی دیموکرات، گوڵبەهار ئاڵپ سۆی، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە).
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێکەوە کارکردن و هەماهەنگی یەکدی کرد لە داهاتووەدا، ژنان زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە، ئاماژەیان بەوەش کرد، کە حزبە سیاسییەکان هۆکارن بۆ بەرەوپێشنەچوونی ژنان لە سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی.
شاندی ژنانی باکووری کوردستان، کە لە چەند ئەندام پەرلەمانێکی هەدەپ و ڕێکخراوێکی ژنان پێکدێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە شاری سلێمانی سەردانی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، یەکێتی ژنانی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و شاناز ئیبراهیم، ژنانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
ئ.م
Comments are closed.