بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٧٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٨ ملیۆن ١٣٧ هەزار و ٧٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٧٣١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٨ ملیۆن و ١٣٧ هەزار و ٧٣١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.