بارەگایەكی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج

ناوەندی هەواڵەكان

كەمێك پێش ئێستا بنكەیەكی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج و تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانى هێرشەکە نەزانراوە.

تا دێت هێرشەكان بۆ سەر بنکەى هاوپەیمانان لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق بەردەوامی هەیە، هاوكات پەرچەكرداری هێزەكانی ئەمریكاش بۆ سەر گرووپە هێرشبەرەكان بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا لە گوندی خرابی شارۆچكەی ڕەمێڵان لە ڕۆژئاوای كوردستان بنکەیەکى هاوپەیمانان كراوەتە ئامانج، تا ئێستا زیانەكان بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكات تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشكردنە سەر بارەگاكە دەرنەبڕیوە.

ب. هـ

Comments are closed.