سوودەکانى خواردنەوەى ئاو لەگەڵ لیمۆ یان خەیار و کەرەوز چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری کوردستان بڵاوى کردەوە، تێکەڵکردنی لیمۆ یان خەیار یاخود کەرەوز لەگەڵ ئاودا و دواتر خواردنەوەی، ژمارەیەک سوودی گرنگ بە مرۆڤ دەگەیەنێت لەوانەش پاککردنەوەی گورچیلە و بەھێزکردنی بەرگریی جەستە.

کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری کوردستان لەبارەى سوودەکانى تێکەڵکردنی لیمۆ یان خەیار یاخود کەرەوز لەگەڵ ئاودا و دواتر خواردنەوەی ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

تێکەڵکردنی لیمۆ یان خەیار یاخود کەرەوز لەگەڵ ئاودا و دواتر خواردنەوەی، ژمارەیەک سوودی گرنگ بە مرۆڤ دەگەیەنێت لەوانەش:-

یەکەم– پاکردنەوەی گورچیلە.

دووەم– کەمکردنەوەی چەوری خوێن و بۆریەکانی دڵ.

سێیەم– بەھێزکردنی بەرگریی جەستە.

چوارەم– پاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەھراوییەکان.

ئـ.م

Comments are closed.