گەرمیان
جارێکی دیکە مامۆستایانی کەلاری ناوەندی ئیدارەى گەرمیان چوونەوە سەر شەقام بۆ سووربوون و دووپاتکردنەوەى داواکارییەکانیان، مامۆستایانی ئاینیش بۆ پشتیوانیکردن لە مامۆستایان بەشداریان کرد و مامۆستایەکی ئاینىش دەڵێت: ئەگەر به درۆنیش له كه‌لار بمانكوژن، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكیان نابێت.
ئەمڕۆ هاوشێوەى زۆرێک لە شار‌و شارۆچکەکانى سنووری پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەى گەرمیان مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ چوونەوە سەر شەقام، مامۆستایانیش ئاینیش بۆ پشتیوانیکردنى مامۆستایان بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد.
لەوبارەیەوە، جاسم محەمەد، مامۆستای ئاینی وتەیەکى لەناو خۆپیشاندەران پێشکەش کرد و دەسەڵاتدارانی هه‌رێم ناتوانن ئاسایشی هاوڵاتییانی هه‌رێم بپارێزن، بۆیە ئەگەر سبه‌ی به درۆن له كه‌لار بمانكوژن، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكیان نابێت.
ئەو مامۆستا ئاینییە وتیشی: به‌ر‌ده‌وام له ترسی ئه‌وه‌ین ڕۆژێك دێت بكوژرێین، كه‌سمان له ئاسایش‌دا نییه، ئێمه ته‌نها داوای مافی سه‌ره‌تایی خۆمانمان كردووه و داوای هیچی ترمان نەکردووە.
هـ.ح
Comments are closed.