بانگەشەکانى ئەردۆغان بۆ دژایەتى ئیسرائیل بە درۆ دەخرێنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، هەرچەند ئەردۆغان لێدوانى توند دەدات دژى وڵاتەکەمان، بەڵام بازرگانى نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە ئاستێکى بەرزدایە و لەو چوارچێوەشدا دوێنێ بڕێکى زۆر پۆشاکى لە جۆرى سترێج بە مەبەستى خۆپاراستن لە سەرما بۆ سوپاى وڵاتەکەمان دابین کردووە، بەپێى زانیارییەکان پۆشاکەکان لە ڕێگەى کۆمپانیاى کوڕێکى ئەردۆغان گەشتووەتە ئیسرائیل.

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە میانەى بەردەوامى شەڕى غەززە هەرچەند ئەردۆغان لێدوانى توند دەدات دژى وڵاتەکەمان، بەڵام بازرگانى نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە ئێستادا لە ئاستێکى زۆر بەرزدایە و لەو چوارچێوەشدا دوێنێ بڕێکى زۆر پۆشاکى لە جۆرى سترێج بە مەبەستى خۆپاراستن لە سەرما بۆ سوپاى وڵاتەکەمان دابین کردووە.

بەپێى ئەو دیمەنانەى، کە میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە، دەردەکەوێت ئەو پۆشانەى دەوڵەتى تورک بۆ ئیسرائیلى ناردووە لە مارکەى توت کوم-ە و بە مەبەستى خۆپاراستن لە سەرماى زستان بۆ سوپاى ئیسرائیل لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دابین کراوە.

بەپێى زانیارییەکان ئەو پێداویستییانەى لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بۆ ئیسرائیل نێردراوە لە ڕێگەى کەشتییەکەوە بووە، بەناوى ڤۆڵکەرس، کە دوێنێ کاتژمێر ٧ى بەیانى لە بەندەرى ئەسکەندەرییە بەڕێکەوتووە و لە ماوەى حەوت کاتژمێرێکدا گەشتووەتە ئیسرائیل.

هەروەها، بەپێى زانیارییەکان زۆرینەى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتى تورک لە ڕێگەى کەشتییەوە ئەنجام دەدرێت و ئەوانەى سەرپەرشتى بازرگانى نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتى تورک دەکەن بریتین لە بیلال ئەردۆغان- کوڕى سەرۆکى دەوڵەتى تورک و کەریم جان یڵدرم کوڕى بیناڵى یەڵدرم سەرۆک وەزیرانى پێشوترى دەوڵەتى تورک.

زۆرینەى کارە بازرگانییەکانى نێوان دەوڵەتى تورک و ئیسرائیل لە ڕێگەى کۆمپانیاى درین دێنیزسیلیک-ى بۆ پیشەسازیی و بازرگانیى کەشتى، کە لەلایەن کەریم جان یەڵدرم خاوەندارێتی دەکرێت و کۆمپانیای BMZ Group بۆ پیشەسازیی دەریایی و بیناسازیی، کە لەلایەن بیلال ئەردۆغان کوڕى سەرۆکى دەوڵەتى تورک خاوەندارێتى دەکریت ئەنجام دەدرێن.

بەپێى دواین ئامار  لە ساڵى ڕابردوودا قەبارەى بارزگانى نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتى تورک چوار ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ١١ مانگى ئەمساڵدا قەبارەى بازرگانى نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە و گەشتووەتە هەشت ملیار دۆلار.

جێگەى ئاماژەیە، ئیسلرائیل بەنزینى فڕۆکە مەدەنیی و سەربازییەکانى خۆى لە وڵاتى ئازەرباینجان دەکڕێت و گواستنەوەى ئەو سوتەمەنیەش لە ڕێگەى تورکیاوە دەبێت و ئەرکى گواستنەوەکەش لە ئەستۆى کۆمپانیاکانى بیلال ئەردۆغان و کەریم جان –ە.

 

ئ.م

Comments are closed.