ناوەندی هەواڵەكان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەندەنووسیا بەهۆی تەقینەوەی بوركانێكەوە ١١ كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون و زیاتر لە ٢٦ كەسیش بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە ٧٥ گەشتیاری دیكەش گیریان خواردووە و تیمەكانی فریاگوزاریی هەوڵی ڕزگاركردنیان دەدەن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەواڵی تەقینەوەی بوركانێكی گەورەى لە ئەندەنووسیا بڵاوكردەوە.
ئاژانسەكە بڵاوی كردووەتەوە، لە ناوچەی سۆمۆتارای ئەندەنووسیا بەهۆی تەقینەوەی بوركانی میرابی ١١ كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسیش بە سەختی بریندار بوون، جگە لەوەش ٢٦ كەسیش بێسەروشوێن بوون، بەهۆی خۆڵەمێشی بوركانەكەوە زیاتر لە ٧٥ گەشتیاری دیكەش گیریان خواردووە و تیمەكانی فریاگوزاریی هەوڵی ڕزگاركردنیان دەدەن.
باس لەوەش كراوە، خۆڵەمێشی بوركانەكە زیاتر لە دوو هەزار و ٨٩١ كیلۆمەتر بە ئاسمانی ناوچەكەدا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بە سێیەم گەورەترین تەقینەوەی بوركانی دادەندرێت لەم سەدەیەدا.
دەستەى فریاگوزاری ئەندەنووسیا بڵاوى کردووەتەوە، خۆڵەمێشی بوركانەكە هێشتا لەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا ماوەتەوە و ژیانی دانیشتووان و گەشتیارانى ناوچەكەش لە مەترسیدایە.
هـ.ئ
Comments are closed.