ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئەڵمانیا پیرۆزکرا

ناوەندى هەواڵەکان

لە هەریەکە لە شارەکانی دارمشتات و دۆرتموند لە وڵاتى ئەڵمانیا ٤٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا و تێییدا بەشداربووان ڕایانگەیاند، هەموو دەسکەوتەکانی ئێستاى گەلی کورد لە ئەنجامی ئیرادەی بەهێزی پەکەکە بەدەستهاتووە.

لە هەریەکە لە شارەکانی دارمشتات و دۆرتموند لە وڵاتى ئەڵمانیا ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە بەشداریى کوردان و دۆستەکانیان پیرۆزکرا.

لە چالاکییەکاندا بەشداربووان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا درووشمەکانی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بژی بەرخۆدانی گەریلا” و “شەهید نامرن” و “ژن، ژیان، ئازادی” بەردەوام دەوترانەوە.

بەشداربووانى چالاکیەکان ڕایانگەیاند، هەموو دەسکەوتەکانی ئێستاى گەلی کورد لە ئەنجامی ئیرادەی بەهێزی پەکەکە بەدەستهاتووە.

ئـ.م

Comments are closed.