بۆچى گرنگە لیمۆ بخورێت و سودە تەندرووستیەکانى چین؟

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبوومی کشتوکاڵی سلێمانی بڵاوى کردەوە، خواردنى لیمۆ چەندین سوودى هەیە لەوانەش یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەدات، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، چارەسەرى هەندێک نەخۆشی وەکو هەڵامەت، ئەنفلۆنزا، قورگ ئێشە، کۆکە و زراو دەکات، چارەسەری کێشەکانی هەرس دەکات، سکچوون و ڕشانەوە ناهێڵێت.

بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبوومی کشتوکاڵی سلێمانی لەبارەى سوودە تەندرووستیەکانى خواردنى لیمۆ ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

بۆچى گرنگە لیمۆ بخورێت و سوودەکانى چین؟

یەکەم– خواردنی لیمۆ یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەدات.

دووەم– لیمۆ کار دەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

سێیەم– لیمۆ چارەسەرى هەندێک نەخۆشی وەکو هەڵامەت، ئەنفلۆنزا، قورگ ئێشە، کۆکە و زراو دەکات.

چوارەم– لیمۆ چارەسەری کێشەکانی هەرس دەکات.

پێنجەم– خواردنى لیمۆ سکچوون و ڕشانەوە ناهێڵێت.

شەشەم– لیمۆ هاندەری کارکردنی ئەنزیمەکانی ڕیخۆڵەیە، کە یارمەتی دەرکردنی کرم دەدات لە گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە.

حەوتەم– خواردنى لیمۆ چارەسەری قەبزی دەکات.

هەشتەم– لیمۆ کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.

نۆیەم– لیمۆ دڵ بەهێز دەکات.

ئ.م

Comments are closed.