لە فەڕەنسا و سوید ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە بەرز ڕاگیرا

ناوەندى هەواڵەکان

لە هەریەکە لە شاری ئۆپسالای لە وڵاتى سوید و لیۆنی فەرەنسا مەراسیمی ساڵیادى ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا و بەشداربوان ڕایانگەیاند، دەبێت گەلی کورد لە دەوری پەکەکە کۆببنەوە و گوڕ بە تێکۆشانی ئازادی خۆیان بدەن.

لە هەریەکە لە شاری ئۆپسالای لە وڵاتى سوید و لیۆنی فەرەنسا مەراسیمی ساڵیادى ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.

 مەراسیمەکان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکر و هۆڵی ئاهەنگەکان بە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وێنەی شەهیدان و ئاڵاکانی پەکەکە و پاژک رازێنرابونەوە.

بەشداربوان بە بەردەوامى دروشمەکانی “بژی پەکەکە”، “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بژی بەرخودانی گەریلا”، “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “ژن، ژیان، ئازادی”یان دەوتەوە.

مەنیجە ییگیت هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد – نەجەدەکە، ڕایگەیاند، دەبێت گەلی کورد بە دەوری پەکەکە کۆببنەوە و گوڕ بە تێکۆشانی ئازادی خۆیان بدەن.

سیاسەتمەدار و نوسەر جەلالەدین دەلیباشیش وتى، لە رێگەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پەکەکە بووەتە پارتێکی نێونەتەوەیی .

لە ئاهەنگەکاندا هونەرمەندان ئەڤین ئاکباش، دڵشاد هەولێری، کاوە، بەسەر شاهین و کەوێ، مەرال ئاڵکان و ئەنگین خەلیکان بە چەندین گۆرانى بەشدارى ئاهەنگەکان بوون.

ئ.م

Comments are closed.