ناوەندی هەواڵەكان
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر سكاڵایەك، کە كاندیدێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆمارى کردبوو كۆبوویەوە و سکاڵاکار داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى لە كەركوك کردبوو، لە كۆتایدا دادگا كۆبوونەوەكەی بۆ ١٢ی ئەم مانگە دواخست.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگاى فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە لەسەر سكاڵای نەجاح حەسەن ئیبراهیم كاندیدی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبوویەوە، بەجۆرێک ئەو كاندیدە سكاڵای لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار كردووە.
ئاماژە بەوشكراوە، ئەو كاندیدە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی ١٣ لە یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٣، ٢٠٢٠، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى لە كەركوك کردبوو.
باس لەوەشکراوە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كۆبوونەوەكە بۆ ١٢ی ئەم مانگە دوابخات.
هـ.ئ
Comments are closed.