لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە باڵەکایەتى شەش کەس بوونە قوربانى

باڵەکایەتی

بەرێوبەری نەخۆشخانەی چۆمان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کوێستانی پڕژە لە سنورى باڵەکایەتی بەهۆی وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە پێکهاتبوون لە دوو هاوڵاتى کورد و چوار کەسى بە ڕەگەز عەرەب، کە بە مەبەستی گەشت چونەتە شوێنەکە.

ئەحمەد حەسەن بەرێوبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کوێستانی پڕژە لە سنورى باڵەکایەتی بەهۆی وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە پێکهاتبوون لە دوو هاوڵاتى کورد و چوار کەسى بە ڕەگەز عەرەب، کە بە مەبەستی گەشت چونەتە شوێنەکە.

ئەوەشى خستەڕوو، یەکێک لەوانەی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە خەڵکی باڵەکایەتیە و شۆفێر و رێبەری گەشتیاری بووە لە سنورەکە.

ئ.م

Comments are closed.