وتەبێژی هەدەپ: لە تەواوی تورکیا بە کاندیدی خۆمان بەشداری هەڵبژاردن دەکەین

ناوەندی هەواڵەکان

ئایشەگول دۆغان وتەبێژی هەدەپ ڕایگەیاند، هیوایەک هەیە بۆ ئەوەی لە هەموو ناوچەکانی تورکیا بە کاندیدی خۆمان بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین، ئەم بڕیارەش دەخەینە گفتوگۆوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین.

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان –هەدەپ، ئایشەگول دۆغان، لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتەکەیان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دۆغان ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەیاندا، پێشنیار کراوە کە هەدەپ نەک تەنها لە باکووری کوردستان بەڵکو لە تەواوی ناوچەکانی تورکیا بە کاندیدی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات، ئەمەش لەسەر هیوا و خواستی خەڵک، ئەم پێشنیارەش گفتوگۆی لەسەر دەکەین و هەڵی دەسەنگێنین، لە ئێستادا دەستمان بە ئامادەکاریی کردووە لە هەموو ناوچەکانی تورکیا بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا کاندید دیاری بکەین.

ب.گ

Comments are closed.