تەڤگەری ئازادی لە سەڵاحەدین دەنگ بە کاندیدەکەی حزبی شیوعی دەدات

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژی فەرمی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگاى کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمى پشتیوانى خۆمان بۆ هێمن بەرزان کاندیدی حزبی شیوعی کوردستان بە ژمارە ۲۱ لەسەر لیستی هاوپەیمانی رئاسە ژمارە ۱٨٤دووپات دەکەینەوە، دەشڵێت، و داوا لە لەلایەنگرانی خۆمان دەکەین لە بازنەی هەڵبژاردنی سەڵاحەدین دەنگی پێ بدەن.

ئەمڕۆ، لە بارەگای کۆمیتەی ڕێکخستنی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان، هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و حزبی شیوعی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، جومعە کەریم، وتەبێژی فەرمی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، بە فەرمى پشتیوانى خۆمان بۆ هێمن بەرزان کاندیدی حزبی شیوعی کوردستان بە ژمارە ۲۱ لەسەر لیستی هاوپەیمانی رئاسە ژمارە ۱٨٤دووپات دەکەینەوە.

وتەبێژی فەرمی تەڤگەری ئازادی ئاماژەى بەوەش کرد، داوا لە لەلایەنگرانی خۆمان دەکەین لە بازنەی هەڵبژاردنی سەڵاحەدین دەنگی پێ بدەن.

لای خۆیشیەوە، هێمن نوری بەرپرسی کۆمیتەی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان، سوپاسی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد، بۆ ئەو هەنگاوه مێژووییەی ناویانە بۆ دەنگدان بە کاندیدەکەیان.

لای خۆیشیەوە، هێمن بەرزان، سوپاسی تەڤگەری ئازادی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیان بۆ هەڵبژاردن و سوپاسی کۆمیتەی خورماتوویشی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە کارانە.

ئ.م

Comments are closed.