ناوەندی هەواڵەكان
ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارۆچكەی بەردەڕەش خۆی سوتاند، دوای ئەوە لە باڵەخانەی خانووەكەیان خۆی هەڵدایە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا و پاش ڕووداوەکە دەرکەوت ئەو کەسە ناوى یاسر نایب مستەفایە و مامۆستاى وانەبێژ بووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی شارۆچكەی بەردەڕەش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک بڵاوى کردەوە، هاوڵاتییەك بەهۆی ئەوەی خۆی سووتاندوە و خۆی لە سەربانی ماڵەكەیانەوە خستووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى پۆلیسى بەردەڕەشدا هۆکارى خۆکوشتنى ئەو کەسە نەخراوەتە ڕوو.
بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، ئەو هاوڵاتییە ناوی یاسر نایب مستەفایە، مامۆستای وانەبێژ بووە و پێدەچێت یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت بابەتی ئابووری بێت.
تا دێت ڕەوشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و مامۆستایان بەرەو خراپی دەڕوات، بەهۆی تاكڕەوی دەسەڵات و كپكردن و ڕێگە نەدان بە دەنگی ئازاد، مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكە، ناتوانن هیچ ناڕەزاییەك دەربڕن و خۆپیشاندان بكەن.
بـ، هـ
Comments are closed.