لیواکانی قەسام ئاماری چالاکیی چەکدارەکانیان دژ بە ئیسرائیل بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی لیواکانی قەسامی سەر بە باڵی سەربازی حەماس، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی چالاکی چەکدارانی هێزەکانیانی دژ بە ئیسرائیل بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە تەواوی لەناو براون.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی لیواکانی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام چالاکی هێزەکانیانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو دژ بە ئیسرائیل بڵاو کردەوە.

ئەبو عوبەیدە لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، موجاهیدینی قەسام توانیویتی ٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی بە تەواوی یان بەشێکی لەناو ببات لە هەموو میحوەرەکانی شەڕ لە کەرتی غەزە.

ئاماژەی بەوەش داوە، توانراوە هێزەکانی ئیسرائیل بکەنە ئامانج بە مووشەکی دژە تانک و بە چەکی قورس لە هێزەکانیان دراوە و زیانێکی زۆریان پێگەیەنراوە.

باسی لەوەش کردەوە، هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل بەهۆی چڕی جەنگی ناو کەرتی غەزەوە بەشێکی زۆریان کشاونەتەوە و زیانێکی زۆر بەر تانک و زرێپۆشەکانیان کەوتووە .

ر.س

Comments are closed.