ڕۆژەڤ

  • کاتژمێر ٩ـی بەیانی جووتیارانی هەردوو پێکهاتەی کورد و تورکمان لە تۆپزاوای پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و پەیامێک ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
  • ‎ڕێكخراوی ئانیا بۆ گەشەپێدانی تواناكانی تاك، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە کارگەی کەلتووری جگەرەکەی سلێمانی فێستیڤاڵی بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی ئەنجام دەدات و ماوەی حەوت ڕۆژ دەخایەنێت.
  • ‎لە درێژەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لە دژی ژنان لەلایەن پارتى سەوزى کوردستان لە پاركی دایك لە شاری سلێمانی كاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ نەمام دەچێندرێت.
  • کاتژمێر ١٠ـی بەیانی لە فلکەی عومەری خاوەر لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت.
  • کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی هونەر لە مەراسیمێکدا دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم، کاوە گەرمیانی، لە شارۆچکەی کەلار ئەنجام دەدرێت.
  • ماوەی ٤٢ ڕۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێن کراوە.
  • گۆشەگیریى سەر ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
  • کەمپینى ئازادى جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان لە جیهان درێژەى هەیە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بەردەوامە.
  • چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەردەوامە.
  • بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە.
  • هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامە.
  • زیاتر لە ٨٢ ڕۆژە بایکۆتى مامۆستایان درێژەى هەیە.
  • شەڕى حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە
  • کاردانەوەکان لەبارەى خۆکوشتنى مامۆستایەکى وانەبێژ لە سنوورى دهۆک بەردەوامە.

Comments are closed.