بەهۆی تەقینەوەی خانوویەكەوە لە فێرجینیا چەند پۆلیسێك بریندار بوون

ناوەندی هەواڵەكان

بەهۆی تەقینەوەی خانوویەكی نیشتەجێبوونەوە لە ویلایەتی فێرجینیای ئەمریكا، چەند پۆلیسێك بە سووكی بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە یەكێك لە شوێنە نیشتەجێبووەكانی فێرجینیا، تەقینەوەیەک ڕوویدا بە ووتەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە تەقینەوەی خانووەكە برینداربوونی چەند پۆلیسێكی لێ كەوتووەتەوە.

پۆلیسی فێرجینیا ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی تەقینەوەی خانووەكەوە ئاگر كەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چەند كەس لە خانووەكەدا بووە.

بە وتەی پۆلیس، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و بە وتەی شایەدحاڵەكان كەسێك بە چەكی ئاگرین تەقەی كردووە، لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەبێت.

ب. هـ

Comments are closed.