ڕۆژنامەیەكی یۆنانی فێڵێكی ئەردۆغان بڵاو دەكاتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ڕۆژنامەیەكی یۆنانی فێڵێكی سەرۆکى دەوڵەتى تورک بڵاو دەكاتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە ئەردۆغان دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی كاتیمێرینی یۆنانی لەبارەی بۆ هەمیشە مانەوەی لە دەسەڵاتدا راپۆرتێكی لەسەر ئەرۆدغان سەرۆکى دەوڵەتى تورک بڵاو كردووەتەوە، دەڵێت بۆ ئەو فێڵە پشت لە هاوپەیمانەكەی دەكات.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەردۆغان دەیەوێت دەستكاری دەستووری توركیا بكات بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەكار بهێنێت.

ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە، ئەردۆغان دەیەوێت سیستەمی ٥٠+١ لە سیستەمی ووڵاتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە، هاوكات دەیەوێت بڕگەی دوو خوول سەرۆكایەتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دەستووری وڵاتەكەی لابەرێت.

ڕۆژنامەكە زیاتر نووسیویەتی، بۆ ئەو مەبەستە ئەردۆغان پشت لە دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی دەكات، چونكە باخچەلی سیستەمی ٥٠+١ ی ڕەتكردووەتەوە و دەیەوێت سەرۆکایەتى تورکیا تەنها دوو خول بێت.

پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالست و پارتی داد و گەشەپێدان دوو هاوپەیمانی پەرلەمانی توركیان و ئەردۆغان و باخچەلی سەرۆكایەتی دەكەن، ئەگەری هەیە بە دەستكاریكردنی دەستوور لەلایەن ئەردۆغانەوە، دۆستایەتییەكەیان بۆ دوژمنایەتی هەمیشەیی ببات.

ب. هـ

Comments are closed.