بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار و ٦٠٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٥ ملیۆن ٦٤٩ هەزار و ٦٠٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٥ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار و ٦٠٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٥ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٦٠٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.