ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە سنووری یۆنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت

ناوەندى هەواڵەکان

دەزگاى لوتکە بڵاوى کردەوە، ئەو کۆچبەرانەی، کە دەگەنە سنووری یۆنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و گلەیی ئەوەیان کردووە، کە ناچاربوون جلەکانیان داکەنن و لە ناوچە هەستیارەکاندا پشکنینیان بۆ بکرێت، دەشڵێن، کۆچبەران ڕاپۆرتیان داوە، کە تووشی توندوتیژیی و دزی لێکردن بوونەتەوە.

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران لەبارەى دۆخى کۆچبەران لە کاتى گەشتنیان بە خاکى یۆنان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو کۆچبەرانەی، کە دەگەنە سنووری یۆنان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و گلەیی ئەوەیان کردووە، کە ناچاربوون جلەکانیان داکەنن و لە ناوچە هەستیارەکاندا پشکنینیان بۆ بکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کۆچبەرانەى، کە گەشتوونەتە خاکى یۆنان ڕاپۆرتیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان داوە، کە تووشی توندوتیژیی و دزی لێکردن بوونەتەوە.

دەشڵێن، یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانی ڕێگەی کۆچی نایاسایی توندوتیژییکردن و نامرۆڤانە مامەڵەکردنە لەگەڵ کۆچبەراندا لەسەر سنوورەکان لەلایەن خەڵکی وڵاتەکەوە یان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر سنووری وڵاتانەوە.

باس لەوەش کراوە، ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێگەی سنووری یۆنانەوە دەیانەوێت بگەنە ئەوروپا، باسیان لەوە کردووە، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانەوەیاندا بۆ تورکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەکپۆشی یان دەمامکدارەوە دەستیان لە ئەندامانی جەستەی کۆچبەرەکان داوە بە شێوازێکی ناشرین.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێی قسەی کۆچبەرەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانەوەیان بۆ تورکیا ناچاربوون جلوبەرگیان لەبەر دابکەنن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەبەردەم سەرمایەکی زۆر بهێڵرێنەوە و ئەگەر هەرکەسێکیش بەرەنگاری بکردایەتەوە هەڕەشەی لێدەکرا و بە دار لێی دەدرا.

ئ.م

Comments are closed.